Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:17

په‌رواز 4 کاری تازه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌

یه‌كێك له‌م چوار گۆرانییه‌ی به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " په‌رواز حوسێن " له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنای چوار به‌رهه‌می تازه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی سات و كاته‌ گونجاوه‌كان پێشكه‌ش یه‌ هه‌وادارانی ده‌كات .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات یه‌كێك له‌م چوار گۆرانییه‌ی به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌ و نیازیشی وایه‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان كلیپ بۆ هه‌ندێك له‌ گۆرانیه‌كان بكات ، ناوبراو وتیشی ، نایه‌وێت ئاماژه‌ به‌ ناوه‌رۆكی هیچ یه‌كێك له‌م 4 گۆرانییه‌ بكات چونكه‌ كاره‌كانی نه‌گه‌یشتوونه‌ دوا قۆناغه‌كانی ته‌واو بوون .

له‌ كۆتاییدا په‌رواز ده‌لێت جیا له‌ كاری هونه‌ری وه‌كو هه‌موو خانمێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی رۆژانه‌ سه‌رقاڵه‌ به‌ كاروباری ماڵه‌وه‌ و گرنگیدان به‌ منداڵه‌كانی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.