Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:14

گروپێکی هونه‌ری له‌ ریستۆرانته‌ 5 ئه‌ستێره‌کان گۆرانی ده‌ڵێن

دوو مانگ ده‌بێت هاتوونه‌ته‌ شاری سلێمانی
کوردستان TV
100%


" مریه‌م و ئاریا " دوو هونه‌رمه‌ندی شاری تارانن و ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت له‌ رێگه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ ناوی " قاره‌مان نه‌قشبه‌ندی "  هاتوونه‌ته‌ شاری سلێمانی و له‌ ئێستادا له‌ ریستۆرانته‌ 5 ئه‌ستێره‌كان به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن .

ئاریا ئاشكرایده‌كات ئه‌وان گروپێكیان پێكهێناوه‌ به‌ ناوی "  ڤی ئای پی "  و  بۆ هه‌ر شه‌وێكی ئاهه‌نگیش چوار سه‌د بۆ پێنج سه‌د دۆلار وه‌رده‌گرن ، ناوبراو وتیشی ،مه‌ریه‌می هاوسه‌ری گۆرانییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ ( هایده‌ و مه‌هه‌ستی و گوگوش ) ده‌لێته‌وه‌ و خۆیشی به‌ ژه‌نینی ئامێره‌ میوزیكیه‌كان هاوكاری ده‌كات .

قاره‌مان نه‌قشبه‌ندی له‌ گه‌ل" مه‌ریه‌م و ئاریا " به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌شداری له‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ گۆرانی بۆ ئاماده‌بووان ده‌ڵێن ، هه‌ریه‌ك له‌ قاره‌مان و مه‌ریه‌م گۆرانییه‌ كوردییه‌كان فارسیه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌ و " ئاریا " ش به‌ ئامێره‌كانی مۆسیقا هاوكاریان ده‌بێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.