Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:05

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ ده‌کات

سه‌رۆك بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
#6
100%


به‌رێز مەسعود بارزانی، لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ و فارووقی مەلا مستەفا کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەزایان

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ

کاک فارووق مەلا مستەفا

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەزای بەڕێزتان، نووسه‌ر و رۆشنبیر، دانا جه‌لال موفتی‌ - مان پێگەییشت، لەم بۆنە خەمناکەدا
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک دانا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.