گۆرانیبێژی كورد " نه‌وید زه‌ردی " به ناوی " كۆنسێرتی نێوده‌وڵه‌تی " زنجیره كۆنسێرتێكی راگه‌یاند كه له ئێستادا له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆنسێرته‌كان ده‌كات و جگه له خۆیشی كه له كۆنسێرته‌كان گرانی ده‌چرێت ، سێ (3) گۆرانیبێژی دیكه‌ى هێناوه تا له كۆنسێرته‌كان به‌شداریان پێبكات و هاوشانی ئه‌و گۆرانی بۆ ئاماده‌بووان بچرن .
جێی باسه له هه‌ریه‌ك له كۆنسێرتی شاری" كۆلن " له ئه‌ڵمانیا و كۆنسێرتی شاری " یۆتۆبۆرۆ" له سوید ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوونه ژماره‌یان زۆر كه‌مه كه له ( 200 بۆ 500 ) كه‌س تێپه‌ری نه‌كردووه ، كۆنسێرته‌كه ئۆسلۆ نه‌بێت له وڵاتی نه‌رویج ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆنسیًرته‌كه ئاماده‌بوون گه‌یشتۆته ( 1500 ) كه‌س .
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی پێشبینیكراو له‌م كۆنسێرتانه ، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو زه‌ره‌رمه‌ند بووه و نه‌یتوانیوه ئه‌و پاره‌ی له‌م كۆنسێرتانه خه‌رجی كردووه به ده‌ستی بێنێته‌وه ، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌گوترێت ئه‌و كۆنسێرتانه سیڤی " نه‌وید " به‌هێز ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.