Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:16

بیریڤان : سه‌ره‌تای ساڵی نوێ سوپرایزێکم ده‌بێت

ماوه‌ی 3 ساڵه‌ له‌ دوبه‌ی خه‌ریكی كاری هونه‌رییه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان  " بیریڤان جه‌عفه‌ر"  كه‌ ئێستا له‌ ئیمارات نیشته‌جێیه‌ ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی  دووه‌م گۆرانی خۆیه‌تی به‌ شێوه‌زاری كرمانجی و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

بێریڤان له‌ ساڵی ( 1990 ) له‌ عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌ خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ریی گه‌وره‌ و دایكێكی ده‌نگ خۆش له‌ دایك بووه‌ ، دوای ئه‌م شه‌ر و ماڵوێرانییه‌ی به‌سه‌ر وڵاتی سووریا و رۆژئاوای كوردستان دووچاری هاتن ، ناچار ده‌بێت له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی عه‌فرین جیبهێلێت  له‌ " دوبه‌ی بنیشێته‌وه‌ و ، ماوه‌ی 3 ساڵه‌ له‌ دوبه‌ی خه‌ریكی كاری هونه‌رییه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی ده‌گاته‌ دوبه‌ی لەگەڵ هونەرمەندی ناسراو" سەعید گاباری " ئاهەنگی نەورۆز لە ئیمارات ساز ده‌كه‌ن، لەوێ بە كوردی و عەرەبی گۆرانی ده‌ڵێت هەروەها بە شێوەزاری كەنداویش گۆرانی ده‌ڵێت .

 وتیشی میدیای عەرەبی زۆر زۆر یارمەتیی ئه‌ویان داوه‌ ، بۆ نموونە دوایین گۆرانی كە " یوسف عومانی"  لە گوگل بڵاوی كردەوە لە نێو میدیای عەرەبی گرنگییەكی زۆری پێدرا ، هه‌روه‌ها گۆرانییەکی بەناوی « بعد قلبی » بەزمانی عەرەبی و شێوەزاری ئیماراتی وکەنداوی تۆمارکردووه‌ ، کە لە ئاوازو تێکستی یوسف عومانییە، ئەم گۆرانییە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکراوە، ئێستا ئەم گۆرانییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب هەیەو بینەرێکی زۆری هەبووە .

جێی باسه‌ بێریڤان جه‌غفه‌ر ماووه‌یه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی عه‌ره‌ب خه‌ریكی كارێكی هونه‌ری هاوبه‌شه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كه‌ بریاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بیكه‌ن به‌ سوپرایزو بڵاویبكه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.