ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌شارى كه‌ركوك هێزه‌كانى عێراقى و میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌ى سه‌روه‌ران ى سه‌ره‌تایی لهگهڕهكى 16 ى ئاب ، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان پشكنین بۆ جانتاى قوتابیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، پاشتر قوتابیانى قوتابخانه‌كه كهلهقۆناغى سه‌ره‌تایی خوێندنن ده‌هێندرێن بۆ گۆڕه‌پانى قوتابخانه به‌مه‌به‌ستى پشكنین له‌هۆڵه‌كانى خوێندن و وهپشكنین بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .
له‌سه‌ر ئه‌و هێزه زۆر و به‌چه‌ند گروپ و هێزێك به‌شداریان كردووه له پشكنینى قوتابخانه‌ى سه‌روه‌ران ، هێزه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یان به‌هه‌ڵكوتانه سه‌ر قوتابخانه‌كه و وه ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه ، ڕه‌وشێكى نائارام دروست ده‌بێت له‌قوتابخانه له‌سه‌ر زۆرى ڕێژه‌ى به‌شداری هێزه عێراقیه‌كان له‌هاتنیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی
له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و هێزه میلیشیاكانى شیعه ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داگرت و داگیریان كرد ، به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه ڕه‌وشى شاره‌كه بهنائارامى دا تێپه‌ڕده‌بێت وێڕاى له‌ساته وه‌ختى هاتنى ئه‌و هێزانه هه‌زاران خێزانى كورد له‌كه‌ركوك له‌شوێن و جێگاى خۆی ئاواره بوو كهڕهوشى داگیر كاری پێ قه‌بوڵ كرا‌و نه‌بوو
حه‌شدى شه‌عبى له‌که‌رکوک ههڵدهکهوتێته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کى خوێندنى کوردى
به‌مه‌به‌ستى پشكنین بۆ قوتابخانه‌كه هێزه‌كه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ریان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.