Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:34

گواردیۆلا میسى و ڕۆناڵدۆ به‌باشترینى ئه‌م وه‌رزه‌ دانانێت ، ئه‌م یاریزانه‌ ده‌ست نیشان ده‌کات بۆ باشترین

له‌وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسان باشترین هه‌ڵده‌بژێرێت
کوردستان TV
100%


پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان دووچارى پرسیار ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر باشترین یاریزان له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئاستى خوله‌كانى ئه‌وروپا به‌لاى گواردیۆلاوه‌ كێیه‌ ، ئایا میسى وه‌یاخود ڕۆناڵدۆ كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت ،  پیپ گواردیۆلا بۆ وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسان ڕایده‌گه‌یه‌نێت من له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئاستى خوله‌كان  دی بڕۆین ئه‌ستێره‌ى به‌لجیكى به‌باشترین داده‌نێم ، پیپ ستایشى یاریزانى یانه‌كه‌ى ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، دی بڕۆین ئه‌ستێره‌یه‌كى دیاره‌ له‌گه‌ل یانه‌كه‌مان له‌هێلى ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات ، وه‌هۆكارێكه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌م وه‌رزه‌ له‌به‌شداریمان له‌خوله‌كاندا ،تایبه‌ت له‌پریمه‌رلیگ به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانمان له‌خولدا نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌مان به‌ده‌ست هێنا ، بۆیه‌ من به‌باشترینى هه‌ڵده‌بژێرم كه‌له‌سه‌ر ئاستى خولێكى دیار و به‌هێز ڕۆڵى كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتن  ده‌گێڕێت  


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.