Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:59

یەکێتی: ھێشتا کردنەوەی بارەگای ھێزە کوردستانییەکان له‌ ناوچە جێناکۆکەکان قەدەغەیە

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌م شوێنانه‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی
کوردستان TV
#7
100%


مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دوایین هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن و دەڵێن، سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی ‌و تەناهیی پێچەوانەی دەستوور و رێسای پێوەندیەكانە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای شەش مانگ لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر هێشتا لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە دەسەڵاتی عەسكەری‌ و ئەمنی رێگەنادات بارەگای حیزبە كوردستانیەكان بكرێنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە کردنەوەی بارەگاکانی ھێزە کوردستانیەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان راگەیەنراوێکی ئاراستەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەکاتێکدا، وردە وردە ئومێدی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێ و ھەنگاوی باشیش لەو پێناوەدا نراون، بەڵام زیاتر لە 6 مانگە لە کەرکووک و خانەقین و شنگال و ناوچە جێناکۆکەکانی تر دەسەڵاتی عەسکەری و ئەمنی رێگە نادەن بارەگای حیزبە کوردستانییەکان بکرێنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاندووە لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەشدا، هێشتا فشاری نادەستووری لەسەر هێزە كوردستانییەكان هەیە، بەڵكو لە زۆر شار و شارۆچكەدا، ماڵی بەرپرس ‌و كادرانی لایەنە كوردستانییەكانیش داگیركراون.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.