بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگهیاند، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەردەبڕیوه، لەمەودوا هەر هاووڵاتییەك كارتی زانیاری و نیشتەجێبوونی لەپارێزگای هەڵەبجەیە، دەتوانێت لەپارێزگای هەڵەبجە پاسپۆرت دەربكات.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی كردنەوەی بەڕێوەبەرێتی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند: لە 16ی سێی 2018دا و كاتێك وەفدێكی حكومەتی عێراق بەمەبەستی بەشداربوونیان لە یادی كارەساتی كیمیابارنی هەڵەبجەدا سەردانی شارەكە دەكەن، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایتی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەدەن.
گوتیشی: بڕیارەكە لە 19ی نیسانەوە دەرچووە و ئێمەش كە لەبەغدا گەڕاینەوە، لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوونەوە دەكەین تاوەكو بتوانرێت باڵهخانهمان بۆ دابین بكرێت و دواتر ئەو كەل و پەلانەش كە پێویست بۆ رایكردنی كاروبارەكانی هاووڵاتیان ڕەوانەی پارێزگای هەڵەجە دەكەین.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی جەختی لەوەش كردەوە، هەركەسێك كارتی زانیاریەكەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە بێت، چیتر پێویست بەهاتوچۆی سلێمانی ناكات و دەتوانێن لەپارێزگاكەی خۆی ببێتە خاوەنی پاسپۆرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.