Erbil 10°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:33

هه‌ولێر.. که‌سێک دوای 7 ساڵ زیندانی  کردن به‌ تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیر کرایه‌وه‌

تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵسابوون به‌ دزینی شانه‌ی هه‌نگ كه‌ بڕه‌كه‌ی به 3 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر  له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی دزیكردن له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌ و توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی  2  تۆمه‌تبار ئاشكرا بكات و ده‌ستگیریان بكات.

راشیگه‌یاندووه‌: له‌م باره‌یه‌وه‌ (ڕائید سیروان حه‌مید حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌وا " ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی دزیكردن، ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌ و توانیمان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی  2 تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین به‌ ناوه‌كانی (ك.م.ع) ته‌مه‌ن 34 ساڵ، (ا.ب.هـ) ته‌مه‌ن 39  ساڵ.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تباره‌كان دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌وا هه‌ڵسابوون به‌ دزینی شانه‌ی هه‌نگ كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ نزیكه‌ی 3  هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ یه‌ك له‌ تاوانبارانی سه‌ره‌وه‌ ماوه‌ی 2 مانگه‌ له‌ گرتووخانه‌ ئازاد كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پێنرابوو.

راشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرایه‌وه‌  دادوه‌ر  بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی هه‌ردوو تاوانبار به‌ مادده‌ (443) له‌ یاسای سزادان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.