محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكیدا وتی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵدان تا ترامپ رازیی بكه‌ن له‌ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێمه و وڵاتانی زلهێز بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌وڵی بێسوودن و ئه‌مكاره كات به‌فیڕۆدانه.
زه‌ریف هه‌روه‌ها له دیمانه‌كه‌دا هۆشداریدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه و سزای تازه بخرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ئێران ئاماده‌یه تا ده‌ست بكاته‌وه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌م رێككه‌وتنه ده‌رچێت، ئێرانیش چه‌ندین بژاری له‌به‌رده‌مه كه یه‌كێكیان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خێرای چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانه و بژاره‌كانی دیكه‌شمان ئاماده‌ن و هه‌ر كاتێك بمانهه‌وێ بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.