گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات كه رێككەوتنی ھەولێر و واشنتۆن سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی داعش بەردەوامە .
ھێزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەم دواییانه جۆن سولیڤان جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان كۆبووه‌وه لە سەردانەكەدا سولیڤان چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وت و له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى مووسڵ رێككه‌وتن كراوە .
هه‌روه‌ها ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە ھات، دوێنێ حكوومەتی عێراق بە فەرمی رایگەیاند: فڕۆكەكانی ئێف شازده‌ی عێراق داعشیان لە دیوی سووریا بۆردومان كردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.