گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " چیا مه‌ده‌نی " به ستایلێكی نوێ گۆرانی " نازانم چۆن خۆشم ویستی " هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی " كه‌ریم كابان " ده‌ڵێته‌وه .
مه‌ده‌نی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه به‌م ستایله تازه‌یه ئاشكرایده‌كات ،كه‌ریم كابان به چه‌ند شاكارێكی هونه‌ری توانی پێگه‌یه‌كی به‌رز له نێو هونه‌ری كوردیدا بۆ خۆی تۆمار بكات .
وتیشی گۆرانی " نازانم چۆن خۆشم ویستی یه‌كێكه له شاكاره‌كانی " د فه‌ره‌یده‌ن عه‌بدول به‌رزنجی " كه زۆر به جوانی هۆنراوه‌كه‌ی نووسیوه و منیش هه‌وڵم داوه ئیلهام له هه‌سته جوانه‌كه‌ی كه‌ریم كابان وه‌ربگرم ، به‌ڵام سۆزێكی نوێم به به‌رهه‌مه‌كه داوه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له شاری مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ، هه‌ر له منداڵییه‌وه له ئه‌ورووپا ده‌ژێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.