Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:35

تەقینەوەیەک لە شه‌رگات 25 که‌س ده‌کاته‌ قوربانی

لەکاتی بەخاکسپاردنی دوو چەکداری حەشدی عەشایەری
کوردستان TV
100%


به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی شه‌رگات، 25 كه‌س كوژران و برینداربوون و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕستانێكی شارۆچكه‌ی شه‌رگاتی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه‌، لانیكه‌م 10 كوژراون.

هه‌ر له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیای‌ عیراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شه‌رگاته‌وه‌، 10 كه‌س كوژراون و 15 كه‌سی تریش برینداربوون.

لای خۆشیه‌وه‌ عەلی دەودەح قایمقامی قەزای شرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە بووە و 10 کەس بەهۆیەوە کوژراون و 15ی تریش برینداربوون.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له‌ كاتێدا بووه‌ لەکاتی بەخاکسپاردنی دوو چەکداری حەشدی عەشایەری لە شرگات، تەقینەوەیەک ڕوویدا.

حەشدی عەشایەری لەلایەن پێکهاتە سونییەکانی پارێزگاکانی باکوری عێراقەوە دروستکراوە و لە شەڕی دژی داعش بەشدارییان کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.