Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:34

بزووتنەوەی نوجەبای سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى هێرشى توند ده‌کاته‌ سه‌ر تره‌مپ

ئەكرەم كەعبی: لە سووریا چاوەڕێتان دەكەین و رووبەڕووتان دەبینەوە
کوردستان TV
100%

ئەكرەم كەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى عێراق،  هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر دۆنالد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" دوای شكستی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ئاشكرابوونی هاوپەیمانی بەدكار بە سەرۆكایەتی ئەمریكا كە هەمیشە هەوڵی هێشتنەوەی پێگەكانی داعش دەدات لەنزیك ئەلبۆكەمال لە سووریا و لە وادی حۆڕان لە عێراق، دەبینین ترەمپ بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵدەدات پڕۆژە شكستخواردووەكەی لەدەست بمێنێتەوەو تیرۆری هزری بپارێزێت، دوای شكستهێنانی قەوارەی زایۆنی لە هاوكاریكردنی تیرۆرو پاراستنی لەڕێگەی هێرشە بەردەوامەكانی بۆ سەر سووریا".

كەعبی دەشڵێت "سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر پیشەسازی تیرۆر و كوشتنی گەلان و تاڵانكردنی بەروبوومی وڵاتان داڕێژراوە".

لە بەیاننامەكەیدا ئەكرەم كەعبی بەڵێنی داوەتە ترەمپ و دەڵێت" لە سووریا چاوەڕێتان دەكەین و رووبەڕووتان دەبینەوە، وه‌ بەسەرتاندا سەردەكەوین، وەك چۆن بەسەر داعش و نووسرە و گرووپە تەكفیریەكانی دیكە، كە دروستكراوی خۆتانن، سەركەوتین. 

وتیشى" بە هیچ شێوەیە رێگەنادەین پڕۆژە شەیتانییە ماسۆنیەكەتان وڵاتمان وێران بكات و پیرۆزییەكانمان بكاتە ئامانج".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.