خانمه گۆرانیبێژی باكووری كودستان " دیلینار یه‌ڵدز " به زاراوه‌ی سۆرانیی تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی كورتی له كلیپه تازه‌كه‌ی بڵاوكردووته‌وه و بریاریش وایه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا بڵاویبكاته‌وه .
دیلینار قوتابی به‌شی میوزیكی كۆلیژی هونه‌ره له ئیسته‌نبۆل و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه و به مه‌به‌ستی سازكردنی ئاهه‌نگ و كونسێرت ماوه ماوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.