Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:39

گه‌شتیارێکی ئێرانی ده‌ستگیرکرا که‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌نێو پاکه‌تی جگه‌ره‌ حه‌شاردابوو

په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تاوانباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتیارێكی ئێرانی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ نێو پاكه‌تی جگه‌ره‌ حه‌شاردابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌شتیارێكی ئێرانی له‌ ده‌روازه‌ی شیب ده‌ستگیركرا كه‌ 30 سێت له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری ترامادۆڵی له‌ نێو چه‌ند پاكه‌تێكی جگه‌ره‌ حه‌شاردابوو.

دوای ده‌ستگیركردنی ره‌وانه‌ی بنكه‌ ئه‌منییه‌كان كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تاوانباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.