بۆ كۆچی دوایی، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، نوێنه‌ری UNHCR له عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌ری UNHCR له ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
سەرەخۆشی بۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە کۆماری عێراق، دەیەوێ ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرببڕێت بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە بۆ ئاژانسی باڵای کاروباری پەنابەران جێی نیگەرانین.
ئاژانسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، خەمبار بووە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق بەڕێز نێچیرڤان بارزانی.
بەم بۆنە ناخۆشەوە، دەمەوێ هاوخەمیی قووڵی خۆم و هاوکارانم بە جەنابی سەرۆک وەزیران و خانەوادەی بارزانی ڕابگەیەنم.
تکایە جەنابت ئەوپەڕی رێزم قبووڵ بکە
برونۆ گیدۆ
نوێنەری UNHCR لە عێراق
ئاژانسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
2ى نیسان 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.