Erbil 25°C شەممە 28 ئەیلوول 22:19

بایرن میونشن به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئۆکسبۆرگ به‌فه‌رمى بوو به‌پاڵه‌وانى خولى ئه‌ڵمانیا

بۆ جارى بیست و هه‌شته‌مین ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى بۆندس لیگا
کوردستان TV
100%


یانه‌ى بایرن میونشن  به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بوو به‌پاڵه‌وانى بۆندس لیگا بۆ وه‌رزى 2017 -2018 ،  بۆ جاری بیست و هه‌شته‌مین  ده‌بێته‌ پاڵه‌وان له‌خولى ئه‌ڵمانیا   ، له‌یارى ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌میانى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى ئه‌ڵمانیا توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئۆكسبۆرگ  به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك . 

بایرن میونشن به‌هۆى براوه‌بوونى له‌یاریه‌كانى خولى ئه‌ڵمانیا ، وه‌ڕێژه‌ى كۆكراوه‌یه‌كى باش له‌خاڵ به‌ده‌ست هێنانى له‌یارییه‌كان بووه‌ هۆى ببێته‌ پاڵه‌وان  به‌ر له‌پێنج هه‌فته‌ له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول ،  بایرن  له‌ئێستاى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ له‌كۆى ئه‌نجامدانى بیست و نۆ یارى خاوه‌ن 72 خاڵه‌ .

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.