Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:17

جەمیل بایک: دەبێت رژێمی سووریا بەڕێوەبەری خۆسەری کورد لە رۆژئاوا قبوڵ بکات

بایك: رژێمى سووریاو كوردەكان پێكەوە لە دژی توركیا كار ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "فورات نیوز" رایگەیاند" ئەگەر رژێمی سووریا بەڕێوەبەری خۆسەری رۆژئاوای كوردستان قبوڵ بكات، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كێشەكانی كورد لە ناو سووریادا چارەسەر بكرێن.

وتیشى، ئەوان لەگەڵ ئاشتبوونەوەی كوردانی رۆژئاوا و رژێمی سووریان، بەڵام دەبێت رژێمی سووریا بەڕێوەبەری خۆسەری كورد لە رۆژئاوای كوردستان قبوڵ بكات.

بایك جەختی لەوەكردەوە، كە پەیوەندی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و ئه‌وانى تر ، هەرگیز لە سەر بنەمای دابەشبوونی سووریا نەبووە. 

جەمیل بایك ئاماژە بەوەشكردووە، پێدەچێت لە قۆناغی داهاتوودا لە سووریا، رژێم و كوردەكان پێكەوە لە دژی توركیا كاربكەن و داگیركردنی عەفرین بشكێنن و ئیدلیب و باب و جەرابلوس لە دەستی گروپە چەكدارەكانی سووریا و توركیا دەربهێنن، چونكه‌ ئەگەر رژێمی سووریا و كوردەكان پێكەوە لە دژی توركیا كارنەكەن، ئەوا ئەوكات سووریا دابەش دەبێت".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.