Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:18

 پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ خانه‌قین هاوڕێکه‌ی له‌مردن رزگار ده‌کات و خۆی ده‌بێته‌ قوربانی

ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنی دا ساغ و سه‌لامه‌ته‌
کوردستان TV
#7
100%

هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌ قه‌زای خانه‌قین هه‌وڵی خۆكوشتنی ده‌دا، به‌ڵام هاورێیه‌كه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌، ویستوویه‌تی رێگای لێبگرێ و نه‌هێڵێ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بهێنێ، كه‌چی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌هه‌ڵه‌ فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێ و له‌ جێگای هاورێكه‌ی ده‌بێته‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌وڵیدا هاوڕێكه‌ی له‌ خۆكوشتن رزگار بكات كه‌  له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌یویست به‌ ده‌مانچه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بهێنێ، كه‌چی ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌یويست خۆی بكوژێ ، به‌هه‌ڵه‌ فیشه‌كێكی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ و ده‌بێته‌ بكوژی هاوڕێكه‌ی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنی دا ساغ و سه‌لامه‌ته‌ و هاوڕێكه‌شی له‌ پێناوی ئه‌ودا خۆی كرده‌ قوربانی.

له‌ ئێستاشدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دۆسیه‌یان بۆ رووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی/ رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.