Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:16

مه‌کگۆرک: دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ کورده‌ هاوپه‌یمانه‌کانمان و هێزى ئه‌مریکاش مه‌نبه‌ج چۆڵ ناکات

مه‌كگۆرك: كورده‌كان هاوپه‌یمانى ئێمه‌ بوونه‌ دژى شه‌رى داعش
مه‌كگۆرك: دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان و هێزى ئه‌مریكاش مه‌نبه‌ج چۆڵ ناكات
کوردستان TV
100%

په‌یمانگاى ئاشتى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانى ئه‌مریكا كه‌ كار ده‌كات بۆ ڕێگرتن و چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكى و توندوتێژى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان، رۆژى چوارشه‌ممه‌ 4ى ئادارى 2018 پانێلێكیان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى عێراق و سوریا و ڕیگرى كردن له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ى داعش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌.

له‌سه‌ر ره‌وشى سوریا و كورده‌كان، له‌ وڵامدانه‌وه‌ى پڕسیاریك مه‌كگۆرك وتى: كورده‌كان هاوپه‌یمانى ئێمه‌ بوونه‌ دژى شه‌رى داعش و ڕوڵێكى به‌رچاویان هه‌بوو بۆ له‌ناوبردنى داعش، من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ مه‌نبه‌ج چۆل ناكه‌ین و هێشتا كارمان ماوه‌ له‌وى و تا كارمان مابێت ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌كگۆرك وتى: هه‌ر وه‌ك چۆن رژێم هاوكارى و پاریزگارى له‌ هاوپه‌یمانانى خۆیان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ هاوكارى و هاوپه‌یمانى هاوپه‌یمانانى خۆمان ده‌كه‌ین. 

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا برێت مه‌كگۆرك ڕایگه‌یاند: " دایلۆگێكى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا كردووه‌ ئێمه‌ به‌رده‌ه‌وامین له‌ گفتوگۆ" و دۆخه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشى عێراق چونكه‌ لێره‌ له‌ سوریا چه‌ند هێزێك هه‌یه‌ و ته‌نها بابه‌ته‌كه‌ توركیا و ئه‌مریكا نییه‌ و چه‌ندین گروپى جیاواز هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بابه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ ڕێگایه‌كى دیپلۆماتییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و تا ئێستا گفتوگۆكانى نێوانمان زۆر باش به‌ڕێوه‌چووه‌ و پێویسته‌ دڵنیایى بده‌ینه‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ مه‌نبه‌ج چونكه‌ رژیمى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى پلان و پڕۆژه‌ى خۆیان هه‌یه‌".


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.