Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:22

ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکی ئیسرائیلی هاوشێوه‌ی قادمون یا به‌غداد به‌ڕێوه‌یه‌

ده‌یانه‌وێ پڕۆسه‌ی سیاسی په‌ك بخه‌ن
کوردستان TV
100%

ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی- ئیسرائیلی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی سیاسی عێراق به‌رێوه‌یه‌.

مه‌حه‌مه‌د سه‌هیود، سه‌ركرده‌ له‌ ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: هه‌ندێك داعشی سیاسی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق كاندید كردووه‌و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ دۆخی سیاسی عێراق تێكبده‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵپشتی ده‌كرێن.

گوتیشی: پڕۆژه‌یه‌كی پیلانگێڕی له‌دژی عێراق به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئارادایه‌و ده‌یانه‌وێ له‌ رێگای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ له‌ ناوخۆوه‌ پڕۆسه‌ی سیاسی په‌ك بخه‌ن.

به‌ گوته‌ی سه‌هیود ، ئه‌و ئه‌جێندایانه‌ی پاڵپشتی داعشیان له‌ ژێر دروشمی قادمون یا به‌غداد ده‌كرد، ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ له‌ رێگای پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئیسرائیلی ده‌یانه‌وێ هاوكێشه‌كان بگۆڕن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.