Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:25

به‌ هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک 11 که‌س له‌ ئێران گیانیان له‌ ده‌ستدا

١٣ی دیكه‌ش زامدار بوون
کوردستان TV
100%

به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌ كافتریایه‌كی شاری ئه‌هواز سه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

میدیای ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كافتریایه‌كی شاری ئه‌هواز، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ی دیكه‌ش زامدار بوون.

ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌، توانراوه‌ شه‌ش كه‌س رزگار بكرێت.

له‌ئاگركه‌وتنه‌كه‌ عه‌لی قاسمپور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خوزستان، رایگه‌یاند: له‌رووداوه‌كه‌دا كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.