Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:53

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌که‌ی ده‌که‌ن

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه‌: به‌ناوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، به‌ناوی تیمه‌كانمان له‌ به‌غدا و هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.