Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:08

باوکی منداڵه‌ هه‌ژاره‌کان له‌ فه‌نزوێللا کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵی كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی فه‌نزوێلا 3 رۆژ ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ ناسراوه‌كانی میزیكژه‌نی جیهانی به‌ ناوی " خوزیه‌ ئه‌برۆ " كه‌ به‌ باوكی منداڵه‌ هه‌ژاره‌كان ناوبانگی ده‌ركردبوو ڕاگه‌یاندرا .

ئه‌م میوزیكژه‌نه‌ ناوداره‌  به‌ ناوی " سیستیما " به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی داهێنابوو كه‌ له‌ هه‌موو وڵاتی " فه‌نزوێللا " و به‌شێك له‌ وڵاتانی جیهان كاری پێده‌كرا ،كاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه‌ بریتی بوو له‌ گه‌ران به‌ دوای ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی فێربوونی میوزیكیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی هه‌ژاری ناتوانن فێری ببن .

خوزیە یەكەمین كەسە لە جیهان كە ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ فێركردنی میوزیك بۆ منداڵە هەژارەكان، لە ماوەی ژیانیدا سەدان منداڵی هەژاری فێری میوزیكژەنی كرد.
جێی باسه‌ / خوزیه‌ رۆژی 26 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵی كۆچی دوایی كرد .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.