Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:30

حکوومه‌‌تى هه‌‌رێمى کوردستان جه‌‌ژنه‌‌کانى قیامه‌‌ و ئه‌‌کیتۆ له‌‌ خوشک و برایانى مه‌‌سیحى پیرۆز ده‌‌کات

هه‌‌زاران خوشك و براى مه‌‌سیحی له‌‌ ئاواره‌‌ییدا ژیان به‌‌سه‌‌ر ده‌‌به‌‌ن
کوردستان TV
#7
100%


حكوومه‌‌تى هه‌‌رێمى كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەی خوشك و برا مەسیحییەكان و سەری ساڵی بابلی و ئاشوورییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەكردن، ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌‌بۆنه‌‌ى هاتنه‌‌وه‌‌ى جه‌‌ژنى قیامه‌‌ و جه‌‌ژنى ئه‌‌كیتۆ، سه‌‌رى ساڵى بابلى ـ ئاشوورییه‌‌وه‌‌، گه‌‌رمترین پیرۆزبایى له‌‌ خوشك و برایانى مه‌‌سیحى (كلدانى، سریانى و ئاشوورى) له‌‌ هه‌‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌‌واوى جیهان ده‌‌كه‌‌ین، هیوادارین جه‌‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌‌ڕێ بكه‌‌ن و هه‌‌موو ساڵێكیان هه‌‌ر خۆشى و شادى بێت.

ئه‌‌م هه‌‌ردوو جه‌‌ژنه‌‌ پیرۆزه‌‌‌ له‌‌ كاتێكدا دێنه‌‌وه‌ کە به‌‌داخه‌‌وه‌‌ هێشتا به‌‌ هه‌‌زاران خوشك و براى مه‌‌سیحیمان له‌‌ ئاواره‌‌ییدا ژیان به‌‌سه‌‌ر ده‌‌به‌‌ن و له‌‌ ئه‌‌نجامى هێرشه‌‌ تیرۆرستییه‌‌كانى داعش و توندوتیژى له‌‌ ده‌‌شتى نه‌‌ینه‌‌وا و مووسڵ و له‌‌ زۆر ناوچه‌‌كانى دیكه‌‌ى عێراق ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێ بهێڵن، هیوادارین هه‌‌موومان بۆنه‌‌ و جه‌‌ژنه‌‌كانى داهاتوومان له‌‌ سایه‌‌ى دۆخێكى باشتردا بكه‌‌ینه‌‌وه‌‌ و خوشك و برایانى مه‌‌سیحیش سه‌‌ربه‌‌رزانه‌‌ گه‌‌ڕابنه‌‌وه‌‌ ناوچه‌‌ ئاوه‌‌دانكراوه‌‌كانیان و به‌‌ ژیانێكى ئارام و جێگیر شاد ببنه‌‌وه‌‌.

دووباره‌‌ جه‌‌ژنى قیامه‌‌ و ئه‌‌كیتۆ له‌‌ هه‌‌مووان پیرۆز بێت، هه‌‌ر له‌‌ جه‌‌ژن و خۆشى و شادیدا بن.

ئه‌‌نجومه‌‌نى وه‌‌زیرانى هه‌‌رێمى كورستان
31/3/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.