Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:25

ئه‌مریکا بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سووریا یارمه‌تیه‌ داراییه‌کانی راگرت

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌كاتی وتارێك له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌مزووانه‌ له‌ سووریا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%

سه‌رۆك كۆماری  ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌مزووانه‌ له‌ سووریا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، دواتریش حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند كه‌ ناردنی یارمه‌تیی دارایی بۆ سووریا به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار راگرتووه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ره‌وانه‌ی ده‌كرد.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌كاتی وتارێك له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌مزووانه‌ له‌ سووریا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌مدواییه‌ مۆڵه‌تی یاساییی بۆ گه‌یاندنی بڕێك یارمه‌تیی دارایی به‌ سووریا ده‌ركردبوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆلأ ستریت ژۆرناڵ كاتێك كه‌ ترامپ هه‌واڵی پێدانی 200 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی به‌ سووریا پێگه‌یشت، ئه‌م یارمه‌تییانه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو              

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.