Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:17

کۆمیسیۆن: هەر کەس کارتی دەنگدان بفرۆشێت 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

ئەو كاندیدانەش سزا ده‌درێن كە دەنگی دەنگدەران دەكڕن
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەر كەس كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنەكان بفرۆشێت بە 15 ساڵ زیندان سزادەدرێت. هاوكات سزای ئەو كاندیدانەشی ئاشكراكرد، كە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا دەنگی دەنگدەران دەكڕن.

كەریم تەمیمی، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت "هەر كەسێك كارتی دەنگدانی خۆی بفرۆشێت، بە پێی یاسای سزادانی عێراقی ماوەی 15 ساڵ زیندانی دەكرێت، هەروەها سزاكە ئەوانەش دەگرێتەوە كە كارتی دەنگدان وون دەكەن و ئەوەی بەكاریشی دێنێ‌، چونكە بە پرۆسەی ساختەكاری هەژماردەكرێت".

تەمیمی گوتیشی "ئەوە هۆشدارییە، چونكە بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمانگەییشتووە، دەست بەسەرداگرتنی كارتی دەنگدان هەیە، ئەوەش پاساوە بۆ مسۆگەركردنی دەنگی دەنگدەران و بەدەستهێنانی كارتەكانیان".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.