Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:24

رێباز حه‌ملان: لە رۆژی یەکشەمەوە گەنجینه‌کان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە ده‌که‌ن

رێباز حه‌ملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم رایگه‌یاند: لە رۆژی یەکشەمەوە گەنجینه‌كان  لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە ده‌كه‌ن، دەربارەی خۆپیشاندەران وەزیری دارای گوتی: مووچە خۆران مافی خۆیانە، بەڵام تێکەڵکردنی مافی خەڵک بە سیاسەت و بەمەبەستی ھەڵبژاردن زیانی دەبێت، بۆیە ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە ھەنگاوی گەورەنراوە بۆ شەفاف بوونی حکومەت.

سەبارەت بە سیستمی نوێی مووچە، رێباز حه‌ملان وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند ئێستا باری دارایی ھەرێم بەرەو باشتر چووە داھاتی ئێمە سه‌د و سی ملیار دینار زیاتر بووە، بۆیە بریارماندا دەستکاری پاشکەوتی مووچە بکەین کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆراندا بێت ئێستا لە سه‌د ھەزارە و تا چوارسه‌د ھەزار دینار ھیچی لێ پاشەکەت ناکرێ لە چوارسه‌د ھەزار دینار تا پێنج سه‌د ھەزار دینار بڕی لەسەدا ده‌ی لێ پاشەکەوت دەکرێت و لە رۆژی یەکشەمەوە گه‌نجینه‌كان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە ده‌كه‌ن.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاند لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدا ئەوە دووپاتکراییەوە کە بەغدا بە گرەنتی ھەموو مانگ بڕی سێسه‌د و حه‌ڤده‌ ملیار دینار و ڕەنگە زیاتریش بۆ ھەرێم بنێرێ بۆیە ئێمەش دەتوانین ھەموو مانگ بە سیستمی نوێ مووچە دابەش بکەین لە ھەمان کاتیشدا مووچەی خانەنشینی و زیندانی سیاسی ھەموو مانگ دەدرێ بێ دواکەوتن .

وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێستا نەبوونی سیولە لە بانک کێشەیە بۆ ئێمە و تائێستا چارەسەر نەکراوە بۆیە ھەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەو کێشەیەش چارەسەر بکرێ.

دەربارەی خۆپیشاندەران وەزیری دارای ووتی مووچە خۆران مافی خۆیانە بەڵام تێکەڵکردنی مافی خەڵک بە سیاسەت و بەمەبەستی ھەڵبژاردن زیانی دەبێت، بۆیە ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە ھەنگاوی گەورەنراوە بۆ شەفاف بوونی حکومەت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.