Erbil 31°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:22

یه‌کێتی ئه‌وروپا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێ

هیوادارن ئه‌م جوڵه‌یه‌ هانی ترامپ بدات له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازن سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنن، هیواداریشن كه‌ ئه‌م جووڵه‌یه‌ هانی سه‌رۆك ترامپ بدات كه‌ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

چوار سیاسه‌تمه‌دار به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیان گوتووه‌: یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازه‌ سزای زیاتر بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئێراندا كه‌ له‌ مانگی داهاتوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا له‌ بڕۆكسل گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه‌ ده‌ست ڕۆیته‌رز كه‌وتووه‌ به‌ڕیتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا پێشنیاری سه‌پاندنی سزای نوێیان كردووه‌ بۆ سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌ باڵیستییكیه‌كه‌یی و ڕۆڵی ئێران له‌ جه‌نگی سوریادا. سێ وڵاته‌كه‌ هیوادارن كه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ هانی سه‌رۆك ترامپ بدات له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆك دانۆڵد ترامپ تاوه‌كوو 12ی مانگی پێنجی داوه‌ به‌ وڵاتانی ئه‌وروپی تاوه‌كو چاكسازی له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كان ڕاست بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێكه‌وتنه‌ ناوكییه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.