Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 20:13

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاووڵاتیه‌کی شیلادزێ برینداربوو

به‌مەبەستی كۆكردنەوەی خواردنە گیاییه‌كان چۆته‌ چیا
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوند و ناوچەیەکی نێروە و رێکانیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییه‌كی شارۆچکەی شیلادزێ برینداربوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ دەڤەری نێروەو رێكانی سەر بە شارەدیێ شێلادزێ راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گەنجێكی كومەڵگەی سیریێ و شارەدیێ شێلادزێیان كردووەتە ئامانج و بەوهویەشەوە یەكێك لەو گەنجانە بە سەختی بریندار بووە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئەو گەنجەی كە بریندار بووە ناوی نیهاد محەمەدە و تەمەنی 35 ساڵە و خەڵكی كومەڵگەی سیریێ سەر بە شارەدیێ شێلادزێیە، لە گوندی هێڵی سەر بە دەڤەری نێروەورێكان بریندار بووە و بە مەبەستی كۆكردنەوەی خواردنە شاخاوییەكانی وەرزی بەهار چوونەتە چیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.