Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:30

ئه‌ردۆغان ده‌ستپێکردنى هێرشى بۆ سه‌ر شنگال راگه‌یاند

ئێمه‌ ده‌چینه‌ شنگال
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر شنگال دەستپێکردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى ره‌سمى توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند، "دووپاتمانكرده‌وه‌ ئێمه‌ ده‌چینه‌ شنگال، ئێستاش كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌وێ ده‌ستیانپێكردووه‌.

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی دەستی كردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە شارۆچكەی شنگال لە عێراق لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان( pkk).

بەپێی ئاژانسی "ئەنادۆڵو"ی توركیا ئەردۆغان ئەمڕۆ یەكشەممه‌ رایگەیاندووە كە پێشتر دووپاتمان كردووەتەوە بەوەی دەچینە ناو شنگال و ئێستاش هەڵمەتی سەربازیمان لەوێ دەست پێ كردووە.

ئاماژەی كرد كە توركیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات جەنگی تیرۆر دەكات و دووپاتی كردەوە كە ئێمە داگیر كار نین و خەمی لەپێشینەمان نەهێشتنی تیرۆرە.

ئەو قسانەی ئەردۆغان دوای راگەیاندنی هەینی رابردووی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە لەسەر داوای حكوومەتی عێراق و كوردانی ئێزدی لە شارۆچكەی شنگال پاشەكشە دەكەن لە دوای تەواوبوونی ئەركی ئەوان لە جەنگ لەدژی داعش و ئێستا دۆخی شارۆچكەكە سەقامگیرە و كوردانی ئیزدی توانای پاراستنی خۆیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.