Erbil 4°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 21:55

به‌رپرسێکی دیکه‌ی یه‌کێتی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌

ئه‌وان به‌ پلانی ووڵاتانی دوژمن پلانه‌كانیان جێبه‌جێكرد
کوردستان TV
#7
100%

كادیرێكی یه‌كێتی به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند.

دیار موفتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ په‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێت: یه‌كێتی رێبازه‌كه‌ی مامی پشتگوێ خستووه‌.

ده‌شڵێت: من  وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو هیواو ئاواتم به‌ند بوو به‌ خۆشه‌ویستی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نیشه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و ئاسوده‌ كردنی ڕه‌وانی مـــام كه‌ هیچ قسورێكی نه‌كرد بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ كردنی كادیرانی یه‌كێتیی بۆ كورد و كوردایه‌تی ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و ئۆرگانه‌ی جێ چاوی ئومێدی مــام بووكه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی زۆر پشت گوێ خرا و بێ كاریگه‌ر كرا.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بڕیار و دیدی كادیرانی پێشكه‌وتووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و هه‌موو بڕیاره‌ ڕاست و دروسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كرا به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تایبه‌تی هه‌ندێ كه‌سی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتیی و كوردیان برد به‌ره‌و هه‌ڵدێری كاكی به‌ كاكی و هیچ ڕێزێكیان بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن نه‌گرت

راشیده‌گه‌یه‌نێت:  ئه‌وان هیچیان بۆ خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایك و خوشكی شه‌هیدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی نه‌هێشته‌وه‌ بۆیه‌ من ناتوانم له‌ ئۆرگانێك كار بكه‌م به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌ بڕیاڕی هه‌ندێ بێ كاریگه‌ر بكرێ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌ خۆشه‌ویستی كادر و لایه‌نگر و هه‌وادار و ده‌نگ ده‌رانی یه‌كێتیی بوو توشی شكستێكی بێ وێنه‌ی بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و متمانه‌ و هیواو ئاواتانه‌ له‌ گۆڕ بنێن.

له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێت: من پێم وایه‌ ئه‌وان به‌ پلانی ووڵاتانی دوژمن پلانه‌كانیان له‌ ناوخۆی یه‌كێتی جێبه‌جێ كرد و یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانیان كرد به‌ قوربانی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیان و كوردیش بێ چاره‌ تر له‌ جاران بۆیه‌ به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدانمان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م له‌ ئه‌نجومه‌ن و یه‌كێتیی راده‌گه‌یه‌نم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.