Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:45

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق لەلایەن حەشدی شەعبی کوژرا

له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى میلیشیاى سه‌لام بووه‌ته‌ شه‌ڕه‌ قسه‌یان
کوردستان TV
100%


شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزێكى ئه‌منی فیدڕاڵى و هێزێكى سه‌ر به‌ گروپى سه‌رایا سه‌لام له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕووی دا و له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌فسه‌رێك كوژرا و دوو سه‌ربازى دیكه‌ بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/ 3/ 2018، ڕایگه‌یاند،  له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، چه‌كدارانى سه‌ر به‌ سرییه‌كانى سه‌لامى باڵى سه‌ربازى ره‌وتى سه‌در، رووبه‌ڕووى كاروانێكى سوپاى عێراق بوونه‌وه‌ و له‌ ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولا فه‌رمانده‌یه‌كى لیوا كوژراو و دوو سه‌ربازى دیكه‌ بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى، له‌ به‌غداوه‌ هه‌واڵى كوژرانى فه‌رمانده‌ى لیواى 57ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران، عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل عوبێدى پشتڕاستكرده‌وه‌.

له‌ رێگه‌یدا، له‌ ده‌روازه‌ى شارى سامه‌ڕا، له‌ نێوان سه‌ربازه‌كانى ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ و چه‌كدارانى میلیشیاى سه‌لام بووه‌ته‌ شه‌ڕه‌ قسه‌یان و له‌ بازگه‌ى چه‌كداره‌كان ده‌رباز بوونه‌ و كاتێك گه‌یشتوونه‌ته‌ بازگه‌ى حوه‌یشى ده‌روازه‌ى تكریت، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانى سرایا سه‌لام و هێزه‌كه‌ى لیواى 57 روویداوه‌.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌، میلیشیاى "سه‌رایا سه‌لام"، سه‌ر به‌ ڕه‌تى سه‌دره‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تى موقته‌دا سه‌در و دۆسیه‌ی ئه‌منی شارى سامه‌ڕاى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.