فیلمی گوڵ نسا له ده‌رهێنانی " سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ " له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌ویی خۆیدا ، بریاره له ( 51) مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌شداری بكات .
له هه‌واڵێكی ئاژانسی " مێهر " هاتووه ، فیلمی گوڵ نسا له ده‌رهێنانی " چه‌مه‌نی گوڵ" و له نوسینی " ڤیدا سالحی " ه وه‌ك به‌ربژێرێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی " رێمی " له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن كه له ( 20 بۆ 29 ی مانكی نیسانی 2018 له ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌ڵبژێردراوه .
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه به ناوه‌كانی (گول مه‌مه‌د و گول نهسایه ) كه دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له كارگه‌یه‌كی كووره‌ی خشتبری كارده‌كه‌ن و له ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێك ژیانی ئه‌م دووانه گۆرانی سه‌یریان به‌سه‌ردا دێت .
ئه‌م فێستیڤاڵه له ساڵی 1961 ه وه دامه‌زراوه و له ساڵی 1968 به شێوه‌ی ركابه‌رانه باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی " سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرك " به یه‌كێك له سێ (3) فێستیڤاڵه گرنگه‌كانی فیلمگه‌لی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت .
جێی باسه فیلمی گوڵ نهسا له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی " ستاك فیلمی سنه " ه‌وه به‌رهه‌م هاتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.