Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:21

 ئیسرائیل:ئه‌گه‌ر رێگه‌ له‌ چه‌کى ئه‌تۆمی ئێران نه‌گیرێت رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسى ده‌که‌وێته‌سه‌ر

واته‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ یا ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه یا ئه‌وه‌ی چاكسازی ریشه‌یی تێدا بكرێت
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل له‌ وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران نه‌كرێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی ركابه‌رێتی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ زۆربه‌ی گفتوگۆكانی له‌ دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت بووه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و حكومه‌ته‌ هیچ كاتێك نیه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئیسرائیل نه‌شاردووه‌ته‌وه و رۆژ له‌ دوای رۆژ نیه‌تی خۆی بۆ له‌ناو بردنی ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت، به‌لام ئێمه‌ رێ به‌وه‌ ناده‌ین.

ناوبراو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌و بڕوایه‌ دان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران رێی پێ دراوه‌ به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم، وڵاتانی دیكه‌ش ده‌توانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.‌ كه‌ واته‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ یا ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه یا ئه‌وه‌ی چاكسازی ریشه‌یی تێدا بكرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.