Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:33

پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان: حکومه‌تی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان توانای پاراستنی هاووڵاتییانیان نییه‌

پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان به هۆی كوشتنی سێ هاووڵاتی مهسیحی كه شهوی پێنج شهممه له ماڵهكهی خۆیاندا كوژران،  بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و رایگهیاند، کە حکوومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەكانی توانای پاراستنی هاووڵاتییانیان نییە.

ههر له بهیاننامهكهی لویس ساکۆ پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهاندا هاتووه، بە داخەوە هەواڵی کوژرانی سێ هاووڵاتیی مەسیحیی شاری بەغدا هەواڵێکی ئازاربەخش بوو. کوشتنی ئهو كهسانه، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەڵەیەک لە دەزگای ئاسایشی عێراقی هەیە و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد هەموو رێکارێکی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیان بگرێتە بەر و بە توندی سزایان بدا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.