Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:45

بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا فشاریان خستۆته‌ سه‌ر به‌غدا

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت
کوردستان TV
#7
100%

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت ، هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و گفتوگۆكانیش به‌ فشاری واشنتن و وڵاتانانی ئه‌وروپا بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌;ی هه‌فته‌ی رابردوو گفتوگۆی چڕوپڕ له‌ نێوان لێژنه‌كانی ئه‌منی و سیاسی و سه‌ربازی سه‌ربه‌ هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجام دراون و هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به‌ كڕدنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: گفتوگۆكان به‌ فشاری واشنتن و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چووه‌، له‌و كاته‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئابلوقه‌ی سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سێ مانگی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌.

ئاماده‌كار: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.