به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاری له ناوچه‌ی باجوری ئه‌فغانستان كوڕی سه‌ركرده‌ی تاڵیبان كوژرا.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی فێركاری له ناوچه‌ی باجوری ئه‌فغانستان كوڕی سه‌ركرده‌ی تاڵیبان كوژرا به‌ناوی عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ بیست قوتابی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
ئه‌و گوته‌بیژه باسی له‌وشكرد ئامانجی بۆردومانه‌كه ئه‌و بنكه‌یه‌ی فێركاری قوتابیان بوو به پاڵپشتی زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه خۆی ئاماده‌كات و به‌م نزیكانه هێرش ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.