Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:24

له‌ سلێمانی سینه‌ما به‌ که‌لتوور ده‌کرێت

به‌ نمایشكردنی فیلمه‌كانی یه‌لماز گۆنای ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌ نمایشكردنی فیلمه‌كانی سینه‌ماكاری كورد " یه‌ڵماز گۆنای " له‌ هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای له‌ شاری سلێمانی پرۆژه‌ی به‌كه‌لتووركردنی سینه‌ما ده‌ستپێده‌كات .

سینه‌مای " یه‌ڵماز گۆنای " له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایده‌كات ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10 / 3/ 2018 پرۆژه‌ی به‌كه‌لتووركردنی سینه‌ما به‌ نمایشكردنی فیلمه‌كانی سینه‌ماكار " یه‌لماز گۆنای " به‌ ژێرنووسی كوردی ده‌ستپێده‌كات .

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ ، مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بینه‌ر بگه‌رێته‌وه‌ نێو هۆڵی سینه‌ما و چێژ وه‌رگرتن  له‌ بینین و بیستنی فیلمه‌كان به‌ ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر سكرینی گه‌وره‌ ، هه‌روه‌ها درووستكردنی بنیادی سینه‌ما یه‌ له‌ رێگه‌ی سینه‌ماتیكه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌ رێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه‌ . 

جێی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ك 4 رۆژ  ده‌خایه‌نێت له‌ 10 بۆ 13 ی ئه‌م مانگه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا 4 له‌ فیلمه‌كانی سینه‌ماكار " یه‌ڵماز گۆنای " به‌ ژێرنووسی كوردی نمایشده‌كرێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.