Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:37

له‌ ماوه‌ی پازده‌ ساڵی رابردوو 472 رۆژنامه‌نووس له‌ عێراق کوژراون

ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كوردستان تیڤی به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا شه‌هید كرا
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی پازده‌ ساڵی رابردوودا چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو رۆژنامه‌نووس له‌ عێراق كوژراون، ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ هیچ وڵاتێكی جیهان رووینه‌داوه‌.


موئه‌یه‌د لامی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراق رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی پازده‌ ساڵی رابردوودا چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو رۆژنامه‌نووس كوژراون.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ هیچ وڵاتێكی جیهان رووینه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان ببنه‌ قوربانی شه‌روپێكدادانه‌كان.

هه‌روه‌ها له‌ ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ یازده‌ رۆژنامه‌نووس كوژراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆتایی ساڵی دووهه‌زار و هه‌ڤده‌ رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كوردستان تیڤی له‌ داقوق له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا شه‌هید كرا و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه‌ و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی شه‌هید كردنی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریفیان كرد.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.