له‌دواى داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، دزینى نه‌وتى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به هاوكاریى گرووپی خیانه‌تكارى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ناو یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و سنووره‌یان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد ، به‌رده‌وامى هه‌یه.
چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كه‌ركووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دزینی نه‌وتى پارێزگاكه به بۆرى تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ر تانكه‌رێك له‌نزیك شوێنى بۆرییه‌كه، گرتووه.
تانكه‌رێك له جۆرى مارسیدس له‌نزیك شوێنى دزینى نه‌وتى خاو له كه‌ركووك، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، تۆڕێكى بۆرى بۆ دزینى نه‌وتى خاوى پارێزگاكه له نزیك ڕێگاى كه‌ركووك- تكریت له‌باشوورى خۆرئاواى شارى كه‌ركووك، دروست كراوه و له‌ڕێگه‌یه‌وه نه‌وت دزراوه.
بۆرییه‌كه له‌ژێر زه‌وییه‌وه براوه و مزه‌خه‌یه‌كیش به تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه به‌ستراوه و له‌وێوه نه‌وته خاوه‌كه ده‌ركراوه.
پێشووتریش باسه له‌وه كراوه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له كۆمپانیای نه‌وتى باكووره‌وه دزه‌یان پێكراوه، ڕۆژانه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار له داهاتى نه‌وتى دزراوى كه‌ركووك، به گروپه‌كه‌ى 16ى ئه‌كتۆبه‌ر ده‌درێت.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى یه‌كێتی، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له له خوروماتوو سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.