هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت"پێوەری زیرەكی كارەبا لە ماڵان دادەندرێت و ئێستا ئامادەكاریی دەكرێت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك بكەن بۆ دانانی پێوه‌ری ماڵان.
شاڵی راشیده‌گه‌یه‌نێت" پێوەری زیرەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و به‌شێكه لەو پڕۆژە چاكسازییەی كە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی داڕێژراوەتەوە، هاوكات چەند پڕۆژەیەكی دیكەی ستراتیژیی تێدایە كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە پێشنیاز كراوە له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌بایی هه‌رێمی كوردستان، چونكه پرۆژه‌كه پێنجسه‌د مێگاوات كاره‌با بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه له كۆی ئه‌و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار هاوبەشهی كارەبای هەیە، بۆیه پرۆژه‌كه هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه.
بریكاری وەزارەتی كارەبا ده‌شلێت" چاوه‌روان ده‌كرێت پرۆژه‌كه له‌م مانگه‌دا بچێته بواری جێهجێكردنهوه و له‌ماوه‌ی دوانزه بۆ هه‌ژده مانگیش به‌كۆتا بێت، به‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌می كاره‌با به‌رێژه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.