ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى نه‌یمار یاریزانى ئێستاى یانه‌ی پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى و پێشووى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ، نیگه‌رانه له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه پاریسیه‌كه و لێى په‌شیمانه.
نه‌یمار بههاوڕێیانى ووتووه له‌هاوینه بڕیارم ده‌بێت لهجێهێشتنى یانه‌كه‌م ، ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه خولى پله‌یه‌كى ئیسپانى .
ڕۆژنامه ئیسپانیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن نه‌یمار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا به‌ڵكو ڕوو له‌به‌رشه ناكات ئه‌و یانه‌یه‌ش نه‌یمارى ناوێت جارێكى دیكه ، به‌ڵكو نه‌یمار بهگرێبهستێكى باش په‌یوه‌ندى ده‌كات بهڕیال مه‌درید.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ڕاشیدهگهیهنن نه‌یمار له‌پێناو باشتر به‌دیار كه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى نازناو و زیاتر چوونه پێشى بۆ باشترینى جیهان بڕیار ده‌دات بچێته‌وه لالیگا و په‌یوه‌ندى بكات بهریال مه‌دریدى ئیسپانى.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.