دوای پاڵه‌وانى بوونى لاوانى دهۆك و ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌خولى لاوانى نایابى كوردستان و خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبای لهپاڵهوانانى هه‌ردوو خوله‌كه ده‌كات.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاڵه‌وانانى خول
دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كانى هه‌ردوو خولى لاوانى پله نایاب و فوتساڵى پله نایابى كوردستان ، پیرۆزبای و ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون بۆ لاوانى یانه‌ى دهۆك ده‌خوازین دوای پاڵه‌وانى بوونیان له‌خوله‌كه ، ده‌خوازین له‌سه‌ر ئاستى باش و پاڵه‌وانى بوونیان هه‌ر بمێنن و سبه‌ی باشتر بێـت بۆیان ، پیرۆزبێت لێتان نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول لهكارگێرى و ته‌واوى یاریزانان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و هه‌واداران .
وهپیرۆزبایمان بۆ لاوانى شێروانه و نه‌ورۆز له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌مى خوله‌كه . ده‌خوازین له‌داهاتوو به‌شێوه‌ى باشتر ببیندرێن بتوانن ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناو بكه‌ن . ده‌ستان خۆش بێت ئاست و ئه‌نجامى لاوانى هه‌ردوو یانه جێگاى خۆشحاڵى ئێمه‌یه به‌هیوای به‌رده‌وامیتان و دوا ڕۆژێكى باش و ناوێكى دیار.
وه پیرۆزبای له‌ئافره‌تانى هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى بوونتان به‌پاڵه‌وانى خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان ، ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانتان تا گه‌یشتن به‌ڕۆژى خۆتان ده‌سته‌به‌رى نازناوه‌كه بكه‌ن، پیرۆزبێت ئه‌م نازناوه له‌ته‌واوى یاریزانان و ستافى راهێنه‌ران و ده‌سته‌ى كارگێرى و هه‌واداران . ده‌خوازین هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستى خۆتان بمێنن ، ئه‌نجامى باش و پاڵه‌وانی بوونتان له‌م وه‌رزه به‌رز ده‌نرخێنین.
وهپیرۆزبایمان بۆ كچانى زێره‌ڤانى له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه ، ماندوو بونتان و ئه‌نجام له‌یارییه‌كان جێگاى ده‌ست خۆشى و ڕێزه ، تیپه‌كه‌تان تا دوا گه‌ڕى یارییه‌كان پاڵیوراو بون بۆ نازناوه‌كه ، ده‌خوازین له‌سه‌ر ئاستان به‌رده‌وام بن و له‌خولى داهاتوو به‌هه‌مان ئاست و ئه‌نجام بمێنن.
پیرۆزبایمان له‌یانه‌ى ئافرۆدێت له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه ، ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون بۆ ته‌واوى ستافى یانه لهكارگێرى و یاریزانان و راهێنه‌ران ، هیوا ده‌خوازین بۆ تان له‌داهاتوو بتوانن ئه‌نجامى باشتر و ڕكابه‌ر بن له‌سه‌ر نازناوه‌كه و به‌ده‌ست هێنانى.
ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون له‌یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، له‌سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێ و جێگر و ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه و ته‌واوی ستاف و لێژنه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، هه‌وڵه‌كانتان له‌به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى كوردستان له‌ئێستاى بارودۆخى كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین ، به‌ڕێوه‌بردنى چالاكیه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێ كهژمارهیهكى به‌رچاو باشى لاوانى تێدا كۆكردووه‌ته‌وه لهبهشدارییان له‌خوله‌كان ، جێگاى ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوونى ئێوه‌یه كاره‌كانتان جێگاى شانازین بۆمان و به‌رزیان ده‌نرخێنین ، ماندوو نه‌بن.
لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان
10-3-2018
هه‌ولێرى پایته‌خت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.