Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:29

به‌ڤیدیۆ.. میوزیکژه‌نێکی به‌ناوبانگی جیهان پارچه‌ میوزیکێک بۆ کورد ده‌ژێنێت

پێشكه‌شه‌ به‌ گه‌لی سووریا و هاوڕێ كورده‌كانم
Yine
کوردستان TV
100%

میوزیكژه‌نی به‌ناوبانگی جیهان  یانی، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)دا، پارچه‌ میوزیكێكی تێكه‌ڵی له‌ كلاسیكی جیهانی ژه‌نیوه‌ و ڤیدیۆكه‌ی پێشكه‌شی گه‌لی سووریا و هاوڕێی كورده‌كانی كردووه‌.

ئه‌و میوزیكژه‌نه‌ به‌ناوبانگه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، په‌یامێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌م میوزیكه‌،پێشكه‌شه‌ به‌ گه‌لی سووریا و هاوڕێ كورده‌كانم ، هه‌ستم به‌ به‌هێزی ئێوه‌ كردووه‌.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند یانی ، له‌ ساڵی 1954 له‌ یۆنان له‌دایك بووه‌، به‌ یه‌كێك له‌ میوزیكژه‌نه‌ به‌ ناوبانگ و به‌ ئه‌زموونه‌كانی جیهان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ئاوازی گۆرانی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژی جیهانی داناوه‌.

سه‌چاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.