Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:33

مۆبایلێک بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ قفل ده‌کرێت

بۆ ماوه‌ی 25 ملیۆن خوله‌ك كه‌ ده‌كاته‌ 47 ساڵ قفل بووه‌ .
کوردستان TV
100%


پێگه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن منداڵێكی چینی به‌ هۆی به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌وه‌ ، مۆبایله‌كه‌ی باوكی  كه‌ له‌ جۆری ئایفۆنه‌ بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ قفل ده‌كات .

ئه‌م منداڵه‌ چینییه‌ ته‌مه‌نی 2 ساڵه‌ مۆبایلی باوكی به‌كارهێناوه‌ بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆ ، به‌ڵام به‌ هۆی به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانی  مۆبایله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 25 ملیۆن خوله‌ك  كه‌ ده‌كاته‌ 47 ساڵ قفل بووه‌ .

نووسینه‌گه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ئه‌پلی ئه‌مریكی له‌ شاری شه‌نگه‌های ، كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ مۆبایله‌یه‌ ئاشكرایده‌كات ئه‌م مۆبایله‌ به‌ هۆی به‌كارهێنانی هه‌ڵه‌وه‌ توشی ئه‌م حاله‌ته‌ بووه‌ .

 هه‌ڵه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ چه‌ند جارێك سریال نه‌مبه‌ری مۆبایله‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ داخل ده‌كرێت و ه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی قفل بوونی .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.