Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:32

ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سی جیهان بۆ ساڵی 2018 دیارکرا

به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌كانی وڵاتی سعودیای ناونه‌هێناوه‌
Sarmidirine gehin
کوردستان TV
100%

هه‌موو ساڵێك گۆڤاری فۆربیس، ریز به‌ندی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان ساڵ ده‌ست نیشان ده‌كات، یه‌كه‌می ئه‌مساڵ  بریتییه‌ له‌سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكی كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌.

شایانی باسه‌ گۆڤاری فۆربیس یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی دیاری كرد كه‌بریتین له‌ جه‌یف بیزۆس كه‌ سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكیه‌ و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌ و كار له‌بواری بازرگانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌كات و سامانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ 110 ملیار دۆلار.

دووه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانی  به‌ناوی "بیڵ گه‌یتس" و سامانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ 90 ملیار دۆلاره‌ ، كه‌سی سێیه‌میش ناوی "وارین بافیت" سامانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ 84 ملیار دۆلار.

گۆڤاری فۆربیس بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌كانی وڵاتی سعودیای ناونه‌هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی   

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.