Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:16

رێزان شێخ دلێر: یەکەم جار نییە عەبادی بەڵێنی ناردنی مووچە دەدات

بەڵێنەكەی عەبادی لەچوار چێوەی بانگەشەكانی هەڵبژاردن دەبینینەوە
کوردستان TV
100%


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، رێزان شێخ دلێر لەبارەی دەنگۆی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، بە ئاوێنەی وت ” ئەمە یەكەم جار نییە حەیدەر عەبادی بەڵێنی ناردنی مووچە دەدات.

رێزان شێخ دلێر ئاماژە بەوەش دەكات ئەوان وەك ئەندامی پەرلەمان هیچ ئومێدێكیان بەو جۆرە لێدوانانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق نییە، پێشی وایە بەڵێنەكەی عەبادی لەچوار چێوەی بانگەشەكانی هەڵبژاردن دەبیننەوە، ئەو گوتی خۆزگە دەخوازم من هەڵەبم‌ و بەزووترین كات ئەو مووچەیە بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

رێزان شێخ دلێر رایدەگەیەنێت حەیدەر عەبادی تا ئێستا راستگۆنەبووە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی داون، وتیشی “ئێستا بودجەی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندكراوە، هەرچەندە پشكی هەرێمی كوردستانی تێدا كەمكراوەتەوە بەڵام هەركات ئەو پشكە بدرێت بە هەرێم راستەوخۆ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.